هێزێـکی تایبەتی ئەمەریکا لە ئۆپەراسیۆنێـکی کوتوپـڕدا 70 بارمته‌ی لە دەسـتی داعش ڕزگارکردووە.
بەرەبەیانی پـێنجشەممە هێزەکە بە فڕۆکەی هەلیکۆپـتەر گەیشـتوونەتە ئەو شوێنەی لە نزیک حەویجە وتوانیویان بارمته‌کان ڕزگاریان بکەن.
عه‌مید ئاراس فه‌رمانده‌ی لیوای 9 هێزی پێشمه‌رگه له وتووێژیک له گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا ده‌ڵێت، ئوپێراسیۆنهکه سه‌رکه‌وتنی گه‌وره بۆ هێزی پێشمه‌رگه و هێزی ئه‌مه‌ریکایه. له هه‌مان کاتدا، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی کرد که له کرداره‌که دا گیانی له ده‌ست دا.