Accessibility links

ئارام شێخ موحەمەد: حەیدەر عەبادی پێی وتووم برادەرەکانی خۆتان لە حکومەتی هەرێم قایل نین کوردەکانی پەرلەمان بەشداری کۆبوونەوەکان بن


دەمڕاستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایدەگەیەنێت سەرۆکی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق سەردانی بەغدا دەکات بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.

سەفین دزەیی باسی لەوە نەکردووە کەی سەردانەکە دەکرێت تەنها ئەوەندە نەبێت دەڵێت هێشتا کاتی سەردانەکە دیار نییە بەڵام بڕیارە بەمزووانە سەردانەکە بکرێت.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت نوێنەرانی کورد لە بەغدا بە هیچ شێوەیەک ئاگاداری ئەو سەردانە نین و تەنها لە میدیاکانەوە بیستویانە سەردانێکی وەها دەکرێت و دەشڵێت ئەمەش یەکەم جار نییە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بیەوێت بەم شێوەیە وتووێژ بکات لە بارەی هەر دۆسێیەکەوە بێت لە دەمێکدا وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق ئاماژەی پێدەکات کە ڕۆڵێکی گرنگ و سەرەکییان هەیە لە ناو پەرلەماندا لەو ڕوانگەیەوەی بەشێکی گەورەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە دۆسێی بودجەدا کۆبۆتەوە.

ئارام شێخ موحەمەد دەڵێت بەرژەوەندییەکان هەبوون یان نەبوونی خواست دیار دەکات و هەموو جموجۆڵێکی سیاسی دەکەوێتە سەر ئەوەی لایەنە سیاسییەکان چەندێک سوربوونیان تیادایە ودەشڵێت پێی وایەئەو خواستە لە بەغدا هەیە بۆ چارەسەرکردن بەڵام هەموو چارەسەرییەک پێویستی بەوەیە کە دەبێت نوێنەرانی کورد بەشدارییان پێبکرێت لە دانیشتنەکاندا بۆ هەبوونی پارسەنگییەکی بەهێز لە بەجێگەیاندنی خواست بۆ چارەسەرکردن.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ ئارام شێخ موحەمەد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:07 0:00

XS
SM
MD
LG