Accessibility links

نەورۆز عەباس: هیوادارم فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام بدرێت


چاودێران لە هەرێمی کوردسـتانی عێراق دەڵێن کاتێک ناڕزایی و هەڵمەت و خۆپیشاندانە شارستانییەکان تێکەڵ دەبن بە توندوتیژی و بەکارهێنانی زەبروزەنگ لەلایەن ئەو هێزانەی کە ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبنەوە، کاتێکیش زەبروزەنگ تێکەڵ دەبێت لەگەڵ هەڵمەتی شارستانییدا ئیتر گفتوگۆ و داخوازییەکان ئاڕاستەی ئاشتیخوازانە و ژیاندۆستانەی خۆیان ون دەکەن.

بۆ ئەم مەبەستە دەنگی ئەمەریکا گفتوگۆی لەگەڵ نەورۆز عەباس بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەت رۆشنبیری و یەکێک لە مانگرتوەکانی ساڵی 1991 ئەنجامدا.

لە بارەی ناڕەزایەکی ئەمڕۆی سەر شەقامەکانی هەرێمی کوردسـتان، نەورۆز عەباس دەڵێت جیاوازی مانگرتنەکەی ساڵی 1991 لەگەڵ ئێستادا ئەوەیە ئەو کاتە هەمومان لەژێر یەک چەتردا کۆبوینەوە و یەک دوژمنمان هەبوو، ئینتیما بۆ حیزب لاواز بوو بەڵام ئینتیما بۆ کوردایەتی زیاتر بوو."

سەبارەت بە قەیرانی دارایی و ئابوری ئەمڕۆی هەرێمی کوردستانیش، گوتی هیوادارم فرۆشتنی نەوت بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت، نەوەک بەو شێوەیەی ئەمڕۆ کە کەس نازانێت داهات و سامانی سروشتی ئەم وڵاتە بەرەو کوێ دەڕوات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:15:45 0:00

XS
SM
MD
LG