Accessibility links

مێزگرد : پەرلەمان و قەیرانەکانی هەرێم


لەگەڵ ئەم ڕەوشە پڕ قەیرانەی هەرێمی کوردستاندا ئێستا ئاماژەکان زیاتر ئەوە نیشان دەدەن کە هەروادێ و پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕوو لە لاوازییە و چیی دی ناتوانێت ئەرکەکانی خۆی لە ڕووی چاودێری و یاسا دانانەوە بەجێبگەیەنێت.

ئەوەش کە زیاتر بووە مایەی جێگیربوونی ئەم ڕوانینە ڕێگری کردنە لە سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی بزوتنەوەی گۆڕان لەوەی بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمان بن لە هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان.

بزوتنەوەی گۆڕان خاوەنی 24 کورسی پەرلەمانە.

گه‌شه‌ دارا حەفید
گه‌شه‌ دارا حەفید

لە ئێستادا یەکێک لەو پرسیارانەی دەکرێت بریتیە لەوەی ئایا پەرلەمان بۆ لەمەودوا ئەگەر هاتوو پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام بوو لە ڕێگەگرتن لە گەڕانەوەی نوێنەرانی گۆڕان ، ئەم پەرلەمانە چۆن دەتوانێت کارەکانی خۆی ڕایی بکات، خۆ ئەگەر کردیشی ئایا ڕەواییان دەبن؟

میوانەکانی مێزگرد:
ئاواز حەمید، ئەندامی پەرلەمانی هەرێم لە فراکسیۆنی زەرد

گەشە دارا حەفید، ئەندامی پەرلەمانی هەرێم لە فراکسیۆنی سەوز

لە ناوەڕاستی مانگی هەشتی ڕابردووەوە ئاڵۆزییەکی قورس لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا هەیە کە سەرچاوەکانی بریتین لە قەیرانی ئابوری و ناکۆکی سیاسی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەر خۆیان حکومەتی بنکە فراوانیان پێکهێنا.

ئاواز حه‌مید ئه‌فه‌ندی
ئاواز حه‌مید ئه‌فه‌ندی

ئەم هەموو قەیرانانە کە کاریگەری نەرێنییان هەبووە بەسەر ژیانی خەڵکەوە وەهایان کرد خەڵک هەر هیچ نەبێت لە ناوچەیەکی هەرێمدا بێنە سەر شەقامەکان و دەنگی ناڕەزایی خۆیان بەرز و بەرزتریش بکەنەوە.

خەڵک کوژران، بارەگا سوتێندران، بەڵام ئێستاشی لەگەڵدا بێت دەسەڵاتی سیاسی هەرێم پڕۆژەیەکی بۆ چاکسازی نییە کە بتوانێت هیوایەک لای خەڵک بێنێتە ئاراوە بۆ ئاسودەیی و خۆشگوزەرانی ئەگەر بە ئەندازەیەکی کەمیش بێت.

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:19:09 0:00

XS
SM
MD
LG