چالاکوانانی سوریایی دەڵێن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا و حکومەتی سوریا هێرشیان کردۆتە سەر چەند ناوچەیەک لە ناوەڕست و باکوری سوریا و لە ئاکامدا 4 کەسی سڤیل کوژراون لە کاتێکدا هێزی زەمنینش شەڕی دژ بە چەکداران دەکەن کە ناوچەیەکی نوێیان کۆنتڕۆڵ کردووە.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا و ئاژانسی دەنگوباسی چالاکوانانی سوریایش دەڵێن بڕوا دەکرێت فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا بێت کە هێرشی کردۆتە سەر کۆمەڵێک لە پرسەگێڕان لە گوندی ئەلغەنتوی سەر بە حومس.