Accessibility links

هیمداد قادر: هەر کاتێک رۆژنامە نووسێک شتێکی دەنووسێت بە دڵی دەسەڵات نییە ژیانی دەکەوێتە مەترسیەوە


Himdad Qadir
Himdad Qadir

دیارە لەو ناکۆکیانەی کە ئەمرۆ لە نێوان لایەنە کوردیەکاندا هەیە، شاڵاوەکەشی بەشیکی بەری میدیاکان و رۆژنامەوانیش کەوتووە.

هیمداد قادر پەیامنێری KNN لە چۆمان یەکێک لەو رۆژنامەوانانەیە کە بەری ئەو شاڵاوە کەوتووە، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " دیارە ئێمە وەکو ئۆفیسی KNN لە سۆران، من لە قەزای چۆمان دا ئەنیشم، ئێوارەی بەر لە رێگری گرتن لە سەرۆکی پەرلەمان، پارتی سەرەتا میدیاکانی دەرکرد، من بەش بە حاڵی خۆم لە ماڵ دانیشتبووم هێزێکی زۆری چەکداریان هاویشت بەسەر ماڵەکەیان دا داێن و ووتیان دەبێ سنووری زەرد( سنووری پارتی) بە جێ بهێڵی و برۆن و منیان برد تا سنووری پارتی لەگەڵ PKK و منیان بەو شەوە کە 11 شەوبوو لەوەی فرێ دا و شەو لە دیهاتەکان مامەوە و بە رۆژ چووم بۆ سلێمانی و تا ئێستاش دڵنیا نیین بگەرێنەوە یان نە. ئەم کردارە تا چەن پەیوەندی ئازادی بیرورا دەربڕینەوە هەیە دەڵی رۆژنامە نووس هەر کاتێک شتێک دژ بە دەسەڵات دەنووسێ وە یاخود بە دەڵی دەسەڵات نییە ئەو بەو شێوە ژیانی دەکەوێتە مەترسیەوە و لێپیچینەوە لێ دەکرێ. کاک هیمداد هەر وەها گازندەی سەندیکای رۆژنامە نوسان دەکات کە هیچ هەڵویستێکی نەبووە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:25 0:00

XS
SM
MD
LG