Accessibility links

دکتۆر رێبوار فەتاح: پارتی رێگایەکی خێڵەکی هەڵبژارد بۆ ئەوەی تۆلە بکاتەوە


Dr.Rebwar Fatah دکتۆر رێبوار فه‌تاح
Dr.Rebwar Fatah دکتۆر رێبوار فه‌تاح

پاش رووداوەکەی خاڵی پشکنینی دوورگەڵە لە رێگا گرتن لە سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتاران، هەر کەس بە جۆرێک هەڵسەنگاندن و پێناسەی بۆ کردووە، کەسانێک بە مەلهوڕی، کەسانێکی بە شکاندن و پێشێلی لە یاسا و کەسانێک وەکو دکتۆر رێبوار فەتاح کە لە ڤیدێۆیەکدا لەسەر یوتوپ بە کۆدەتا ناوی دەبات.

دکتۆر رێبوار فەتاح لێکۆڵەر و شارەزای رۆژهەڵاتی ناڤین لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بەو پێناسەی کە لەو کردارە کردۆیەتی گوایە کۆدەتایە، دەڵێت " پێناسەی من ئەوەیە دەسەڵاتێکی شەرعی بە هێز یا بە زەبر و زەنگ و زۆرە ملی یان لە کار بخرێت یان بگۆڕدرێت، ئەوەی رووی دا لە هەولێر چوار وەزیرەکەی گۆڕان لە وەزارەت دەرکران، پەرلەمانتارەکانیش چەکدارانێک نەیانهێشتووە بچنە ناو هەولێرەوە کە ئەو پەرلەمانتارانە دەنگی بەلای کەم نێۆ میلیۆن کەس دەکەن، بە رای من ئەوە کۆدەتایە.

سەبارەت بەوەی لە دەمێکدا دانۆستاندنەکان بەردەوامە بۆ پارتی ئەو رێگایەی هەڵبژارد ؟ دەڵێت بە قەناعەتی من پارتی رێگایەکی خێڵەکی هەڵبژارد بۆ ئەوەی تۆلە بکاتەوە و بە بروای من لەگەڵ 30 ئابدا هیچ جیاوازیەکی نییە.

سەبارەت بە هەڵوێستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەو روەوە دەڵێت هەڵوێستی یەکێتی یەکگرتوو نییە و تا ئێستا هیچ کام لەسەرکردەکانی نە دکتۆر بەرهەم، نە هێرۆ خانم هیچ قسەیەکیان نەکردوون، ئەوەی ئەێبینم مەلا بەختیارە، سەعدی پیرە کە هەندێ هەڵوێستیان هەبوە و ئەوەی من لێ تێ ئەگەم یەکێتی لەگەڵ پارتی دا رێک بکەوێت و بچێتەوە ناو حکومەت و ئەمەش بە کارێکی باش ناێزانم".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:57 0:00

XS
SM
MD
LG