Accessibility links

دکتۆر دنیس ناتالی: لۆبی دەتوانێت زۆر شت بکات بەڵام ناتوانێت درۆ بکات


دکتۆر دنیس ناتالی
دکتۆر دنیس ناتالی

ڕەوشی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆتە جێی سەرنجی ڕێکخراو و میدیای نێونەتەوەیی لەم کاتەدا کە ئەم هەرێمە لە قەیرانی سیاسی و ئابوریدایە هاوکاتی شەڕەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ توندڕەوانی دەوڵەتی ئیسلامیدا.

دکتۆر دنیس ناتالی لە نێوەندی نیشتیمانی بۆ لێکۆڵینەوەی ستراتیژی بنکە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەم ماوەیەی ڕابردوودا سەردانی هەرێمی کوردستانی عێراقی کردبوو و دەڵێت لەم سەردانەیدا دوو شتی بینیوە، یەکەمیان دانیشتوانێکی توڕە و ناڕازی و دووهەمیشیان جیاوازییەکی زۆر قوڵ لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا.

دکتۆر ناتالی دەڵێت لە ئێستادا هەموو لایەنەکان دەیانەوێت یەکتر بنکۆڵ بکەن، بە شێوەیەک گەر باس لەوەش بکەن و بڵێن بەڵێ دەیانەوێت کێشەکان چارەسەر بکەن ئەوا تەگەرەی زۆر قورس هەن لەبەردەم گردبوونەوە لەسەر یەک مێزی دانوستاندن یان دەرفەت ڕەخساندن بۆ هەبوونی بیرۆکەیەکی میانڕەوانە تا لایەنەکان بگەیەنێتە ڕێککەوتن.

دکتۆر دنیس ناتالی، مامۆستای زانکۆی بەرگری نیشتیمانی دەڵێت ناکرێت لۆمەکان هەمووی لە ئەستۆی لایەنێک بنرێت و چوار لایەنی تریش هەن بەڵام نەگەیشتونەتە ئەوەی ڕێکبکەون لەسەر ئەوەی چییان دەوێت و دەشڵێت لە هەندێک باردا دەتوانرێت دەنگە دەنگێکی زۆر بکرێت بەڵام دەشبێت شتێکیش بکرێت و دەشڵێت ناکرێت لە نێوەندی قەیرانەکاندا هەر داوا زیاد بکرێت بەڵکو پێویستە ئەنجومەنێکی کاتی هەبێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەر، پێشنیاز کراون بەڵام ڕەتکراونەتەوە و بۆیەش لایەنەکان ناگەنە ڕێککەوتن چونکە هەر لایەنە وا دەزانێت زۆرترین لەبەردانەواندنی کردووە وەک دەڵێت "پێشم وایە لە تەواوی بەرەنجامی رەوشەکەدا زیان لێکەوتووی یەکەم خەڵکە."

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر ناتالی دەڵێت لە ئێستادا زەمینەیەک نییە بۆ چاکسازی جونکە هێستاش سیستەمی سیاسی لە سیستەمی تاک لایەنەوە نەگۆڕدراوە بۆ سیستەمێکی دامەزراوەیی حکومەتی و دەشڵێت تا ئەو کاتەی پرەنسیپەکانی بەرژەوەندی نیشتیمانی لە هەرێم نەکەوێتە سەروی بەرژەوەندی لایەنەکان ئەوا ڕیفەرمی ڕاستەقینە نابێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:50 0:00
دکتۆر دنیس ناتالی: لۆبی دەتوانێت زۆر شت بکات بەڵام ناتوانێت درۆ بکات
please wait

No media source currently available

0:00 0:10:04 0:00

XS
SM
MD
LG