Accessibility links

دکتۆر شیروان موفتی: سەروەری یاسا دەروازەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەرێم


دکتۆر شیروان موفتی
دکتۆر شیروان موفتی

لەم هەلومەرجەی هەرێمەی کوردستاندا گەلێک پرسیار سەرهەڵدەدەن لەوانە ئایا ئەوەی لە هەرێمی کوردستان ڕوویداوە و ڕوودەدەن چاوەڕوانکراو بوون یان نا و ئایا ئایندەی ئەم هەرێمە بەم هەموو قەیران و ئاڵۆزییەوە بە چ ئاقارێکدا دەڕوات.

دکتۆر شیروان موفتی، چاودێری سیاسی بنکە لە لەندەن سەبارەت بەوەی ئایا ئەم ڕەوشە لە هەرێم چاوەڕوانکراو بووە یان نا دەڵێت سەرەتاکانی دەرکەوتبوون لە نەدانی موچەوە ، دەرکەوتنی دەوڵەتی ئیسلامی و چەند هۆاکرێکی تریش کە دواترینیان دۆسێی پۆستی سەرۆکی هەرێم بووە، وەک دەڵێت کاتێک چاودێری بارودۆخەکە دەکرا بەردەوام وەها چاوەڕوان دەکرا بگاتە ئەم ڕەوشەی ئێستا هەرێم تیایدایەتی.

دکتۆر شیروان دەڵێت هاوڕایە لەگەڵ ئەو ڕوانینەی سەبارەت بەهەر پێنج لایەنە سەرەکییە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان کە نەیانتوانیوە بەرپرسانە لەگەڵ ڕەوشەکە و لەگەڵ خەڵکیشدا سەر و سەودا بکەن و دەشڵێت ئەگەر بویسترابا ئەم دۆسێیانە چارەسەر بکەن ئەوا دەکران بەڵام چونکە لە هەرێم (وەک بارێکی مێژووییش) دۆسێکان ئاڵۆز دەکرێن و بە ئەقڵیەتی 40 بۆ 50 ساڵ لەمەوبەر خوێندنە بۆ تەوای دۆسێکان دەکرێن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر موفتی باسیش لەوە دەکات کاتێک لەگەڵ بەریتانییەکانیش وتووێژ دەکات سەبارەت بە ڕەوشی هەرێم کە تیایاندایە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیان بە سەرسوڕمانەوە دەپرسن چۆن مەکتەبی سیاسی لایەنێک یان دەستەیەکی جێبەجێکردن دەتوانن کەسێک لە پۆستەکەی لابدەن کە دەنگی خەڵکی بەدەستهێناوە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:36 0:00


XS
SM
MD
LG