Accessibility links

سەعدی پـیرە لە بارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەی پـێنج قۆڵی بۆدەنگی ئەمەریکا دەدوێت


سەعدی ئەحمەد پیرە
سەعدی ئەحمەد پیرە

نۆیەمین کۆبوونەوەی پـێنج قۆڵی پارتە سەرەکیـیەکانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق ڕۆژی پـێـنجشەممە لە هوتێل شاری جوان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی شاندی دانوستاندکاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت کۆبوونەوەکە ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە و لایەنەکان نەگەیشتونەتە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە هەرچەندە وەک دەڵێت وتووێژێکی زۆر چڕ و پڕ کراوە لە کۆبوونەوەکەدا و کەموکوڕی هەبووە لە وەڵامی پارتی دیموکراتی کوردستاندا بۆ پێشنیازەکانی چوار لایەنەکە (بزوتنەوەی گۆڕان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی).

بەڕێز پیرە دەڵێت لە راستیدا ئەوەی پارتی پێشکەشی کردووە وەڵام نەبووە هێندەی ئەوەی پڕۆژەیەکی نوێ بووە بەبێ ئاماژەکردن بەو دوو پێشنیازەی پێشتر چوار لایەنەکە خستبویانە بەردەم پارتی دیموکراتی کوردستان و دەشڵێت ئەگەر ڕەوشی کۆبوونەوەوکان بەم شێوەیە بڕوات ئەوا لەوانەیە نەگەینە ئەنجامێکی باش.

سەعدی پیرە: پارتی هەمان پڕۆژە کۆنەکەی ساڵی 2005 ی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمیان هێنابوو بە هەندێک یاریکردنەوە لە وشەکاندا.

هاوکاتی کۆبوونەوەکان، خۆپیشاندان لە دەرەوەی کۆبوونەوەکە بەردەوام بوو و توندوتیژیشی لێکەوتەوە، سەعدی ئەحمەد پیرە کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیشە دەڵێت ئەم کۆبوونەوانە پەیوەندی بە دۆسێی موچە و کەموکوڕی لە خزمەتگوزارییەکانی خەڵکدا نییە و دەشڵیت ئێمە پشتیوانی لە داخوازییەکانی خەڵک دەکەین و داواش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین تا چی زووە موچەی فەرمانبەران ئامادە بکرێت.

لە وەڵامی پرسیارێکی ژیار موحەمەد پەیامنێری دەنگی ئەمریکا سەبارەت بەوەی خۆپیشاندەران بێزاری خۆیان لە هەر پێنج لایەنە سەرەکییە سیاسیەکەی هەرێم دەربڕیوە، بەڕێز پیرە دەڵێت ئەمە بە سیاسەت کراوە و هەندێکیان ڕووی دەمیان هەر لە پارتییە و هەندێکیان ڕووی دەمیان لە یەکێتیە و هەندێکیش ڕووی دەمیان هەر لە ئیسلامییەکان بووە یانیش قسەیان بە هەر پێنج لایەنەکە وتووە و دەشڵێت خەڵکی هەر پێنج لایەنە سیاسیەکە بەشدارییان هەبوو لە خۆپیشاندانەکانی بەردەم ئوتێلی شاری جوانی.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:28 0:00

XS
SM
MD
LG