Accessibility links

مانگرتنی فەرمانبەر و مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد


پاش ئەوەی زیاتر لە 100 ڕۆژە فەرمانبەران و مامۆستایان لە هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە بەرپرسان و دەزگا پەیوەندیدارەکان بەردەوام بەڵێن دەدەن کێشەی مووچە چارەسەر بکەن بەڵام هەتا ئێستا چارەسەر نەکراوە. هاوکات هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە فرۆشتنی نەوت بە شێوەیەکی سەربەخۆ جگە لە داهاتەکانی گومرگ.

بەڵام هێشتا فەرمانبەران و مامۆستایان لە هەولێر و دهۆک دەستیان بە بایکۆتکردنی دەوام نەکردووە.

هێرش ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی ڕێکخراوی سڤیل لە دهۆک لە لێدوانێکیدا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئێمە وەکو ڕێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی لە دهۆک سەردانی پەرلەمانی کوردستانمان کرد و بە فەرمی خاڵ بەخاڵ هەمو داواکارییەکانی خەڵکی دهۆکمان پێیان گەیاند.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان سەلام باڵایی ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:19 0:00

XS
SM
MD
LG