Accessibility links

تورکیا دەڵێت فڕۆکەکانی ڕوسیا سنووری ئاسمانی تورکیا دەبەزێنن


وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕادەگەیەنێت تورکیا باڵیۆزی ڕوسیای بانگ کردووە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر سەرپێچی کردنی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕوسیا لە سنووری ئاسمانی وڵاتەکەی نزیک سنووری سوریا ، و هەروەها داوای کردووە مۆسکۆ چی تر ئەم جۆە سەرپێچییە نەکاتەوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە فڕۆکەکانی ڕوسیا ڕۆژی شەممە سنووری ئاسمانی تورکیایان لە نزیک شارۆچکەی یەیلاداغ لە هەرێمی هەتایی بەزاند، ئەمەش بوو بەهۆی ئەوەی تورکیا دوو فڕۆکەی F-16 بەکار بهێنێت تا فڕۆکەکانی ڕوسیا ناچار بکات بگەڕێنەوە سنوری ئاسمانی سوریا.

هەر لە ڕۆژی دووشەممە لەشکری تورکیا ڕایگەیاند ڕۆژی یەکشەممە فڕۆکەیەکی جۆری MIG-29 بۆ 5 خولەک 40 چرکە دوو فڕۆکەی F-16 ی تورکیایان هەراسان کرد بە بلۆککردنی ڕادرەکەیان. لە بەیاننامەیەکی کورتدا لەشکر ڕایگەیاند ئەم ڕووداوە کاتێک ڕوویدا کە 10 فڕۆکەی F-16 سنووری نێوان تورکیا و سوریایان دەپاراست. هەروەها دەشڵێت نەیانزانیوە ئەو MIG-29 هی چ وڵاتێک بووە.

XS
SM
MD
LG