Accessibility links

یەکەم گروپی تەرمی حاجییەکانی ئێران دەگاتەوە وڵات


یەکەم فڕۆکەی کە تەرمی ئەو حاجییە ئێرانیانەی تێدایە کە لە کارەساتەکەی حەج گیانیان لەدەستدا گەیشتە ئەمڕۆ شەممە گەیشتە تاران نۆ ڕۆژ پاش ڕووداوەکەی کە بوو بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هەردوو نەیاری ناوچەکە.

سەرۆک حەسەن ڕۆحانی و کاربەدەستە باڵاکانی تر لە فڕۆکەخان بوون بۆ پێشوازی کردن لەو فڕۆکەیەی کە 104 تەرمی تێدابوو. تەلەفیزیۆنی دەوڵەت دەڵێت فڕؤکەیەکی تریش درەنگانێکی ئەمڕۆ دەگات.

کاربەدەستانی عەرەبستانی سعودیە دەڵێن 769 حاجی لەو کارەساتەی مەککەدا گیانیان لە دەستدا. وادیارە ئێران زۆرترین ژمارەی حاجی لەدەست داوە کە 464 حاجییە.

ئێران عەرەبستانی سعودیە بەوە تاوانبار دەکات کە ماڕاسیمەکەی بە ناڕێکوپێکی بەڕێوە بردووە، هەوەها ڕیاد بەوەش تاوانبار دەکات کە ژمارەی قوربانییەکان دەشارێتەوە و بەبێ خستنەڕووی هیچ بەڵگەیەک ئێران دەڵێت لە ڕاستیدا ژمارەی ئەو کەسانەی کە گیانیان لە دەستداوە لە 4700 کەس تێپەڕ بووە.

بە پێی ئاماری ئەسۆشیەیتت پرێس کە لەسەر بنەمای 15 وڵاتە کە چەند حاجییان ناردووە بۆ حەج ژمارەی قوربانییەکان لە 1،036 کەس تێپەڕ بووە.

XS
SM
MD
LG