Accessibility links

هەرێم کەریم: کەنەکە کۆمەڵێک ئامانجی نییە تا بیانپێکێت


هەرێم کەریم
هەرێم کەریم

کۆنگرەی نەتەوەیی کورد (کەنەکە) کۆتایی بە پازدەیەمین کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی هێنا وەک شیکەرەوەیەکی سیاسیش دەڵێت هیچ گۆڕانێکی ئەوتۆ لە کۆنفرانسی ئەمساڵیشدا نەبوو بە بەراورد لەگەڵ کۆنفرانسی ساڵانی ڕابردوودا.

هەرێم کەریم، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت هۆکاری نەبوونی جیاوازی لە نێوان کۆنفرانسەکەدا دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی هەمان میکانیزم و هەمان سیستەم کارەکان دەکرێن و ئەمەش نابێتە مایەی گەشەکردنی کەنەکە وەک دەڵێت "ئەمەش جێی تێبینی زۆرێک لە میوانەکان و ئەندامانی کۆنفرانسیش بووە."

بەڕێز کەریم دەڵێت پێویستە (کەنەکە) ڕۆڵی پەرلەمانی کوردستانی گەورە ببینێت و بە یەک چاویش سەیری تەواوی دۆسێ سەرەکییەکان بکات و دەشڵێت نابێت سەرنجی کەنەکە لەسەر لایەنێک زیاتر بێت لە پێناو ڕاگرتنی دڵی لایەنێکی تر و نەشتوانێت دەست بەرێت بۆ ئەو پرسە گرنگانەی پەیوەستن بە ژیانی هاوڵاتیانی کوردەوە.

هەرێم کەریم ئاماژەش بەوە دەکات بە گشتی خەڵکی نوێ کەم دەبینرێن لەم کۆنفرانسانەی کەنەکەدا و بەتایبەتیش خەڵکی گەنج بەشدارییەکی ئەوتۆیان تیادا نییە و دەشڵێت لە یەکەم کۆنفرانسەوە تا ئێستا گروپێک هەیە بەشدارە لەم کۆنفرانسەدا بە هەمان شێواز و بە هەمان ستایڵ کاردەکەن و هەنگاوێکی ئەوتۆشیان نەناوە بۆ هێنانە پێشەوەی گەنجان.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ هەرێم کەریم، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:30 0:00

XS
SM
MD
LG