Accessibility links

کاوە قورێشی: پەیەدە دەیتوانی کەسێکی رادیکاڵتر لە ساڵح موسلم یش بکاتەوە سەرۆکی خۆێ


Kaveh Ghoreshi
Kaveh Ghoreshi

لە هەفتەی رابوردوودا و لە رۆژئاوای کوردستان کۆنفرانسی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک ( PYD) بەرێوە چوو و بە پێچەوانەی چاوەروانیەکان دیسانەوە ساڵح موسلم و ئاسیا عەبدوڵا وەکو هاووسەرۆک هەڵبژێردرانەوە.

Salih Muslim. Asia Abdulla
Salih Muslim. Asia Abdulla

رۆژنامەوان کاوە قورێشی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بە پێی ئەو فاکتەرانەی کە لەبەر دەستدا بوون و ئەو لێدوانانەی کە ساڵح موسلم و ئەندامانی تری پەیەدە پێش کۆنگرەکە دابوویان کە بە پێی پەیرەوی ناوخۆێ پەیەدە ئەم بۆێ نییە بۆ سیەمین جار خۆێ بۆ سەرۆکایەتی پەیەدە بپاڵێتەوە ، کە ئەمە خەبەرێکی زۆر جێگای خۆشحاڵی بوو پێش بەرێوەبردنی کۆنگرەکەیان وە چاوەرێ دەکرا ساڵح موسلم بە پێچەوانەی ئەو نەرێتەی تا ئێستا لە ناو پارتە کوردیەکاندا بوە واز لەم بەرپرسایەتیە بێنێت و بێگوازێتەوە بۆ کەسێکی تر، بەڵام بە داخەوە ئەمە موسۆگەر نەبوو. کاک کاوە هەر وەها دەڵێت من لەو بروایەدام هەموو جۆرە پێیداگریەک لەسەر مانەوە لەسەر پۆستی سەرۆکایەتیدا رۆژێک لە رۆژان لە شوێنێکی واوە دەستپێدەکات و پێیم وا نییە پەیەدە یان هیچ پارتیکی کوردی، هیچ جیاوازیەکی ریشەیی و بنچینەیی لەگەڵ ئەو پارتانەدا بێت و بەرە بەرە بەم ئاراستەیەدا روێشتوون و ئێستا پارتەکانیان یەک سەرۆکی هەیە و واز لەم تاک سەرۆکایەتیەدا ناهێنن. کاک کاوە دەشڵێت دیارە هەلومەرجی رۆژئاوا زۆر هەستیارە، لەبەرخۆدان و شەر و بەرگریدان وە هەموو ئەمانە جێگاێ ئەوەیە کە مرۆڤ بیری لێبکاتەوە وە لە شیکردنەوەکانێدا لەبەر چاوی بگرێت، بەڵام من پێیم وایە ئەمە پاساوێکی درووست نییە، پەیەدە ئەیتوانی بە سیاسەتێکی ستراتیژێک کەسێکی تر، تەنانەت رادیکاڵتر لە ساڵح موسلم بکاتە سەرۆکی پەیەدە و دەستێکی باڵاتریشی بێت لە دانۆستاندنە نێۆنەتەوەییەکاندا".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:15 0:00

XS
SM
MD
LG