Accessibility links

رۆحانی: لەشکری ئێمە هەرە باشترین هێزە لە دژی داعش


سەرۆکی ئێرانی لە دەمی وتارێکدا لە رۆژێ سێشەممە لە رێپێوانی ساڵانەی لەشکریدا ستایشی لەشکری وڵاتەکەی کرد وەکو هەرە باوەرپێکراوترین هێز لە راوەستان بەرامبەر بە تیرۆریستاندا لە ناوچەکەدا کە ئاماژەیە بە گروپە توندرەوەکانی دەوڵەتی ئیسلامی.

حەسەن روحانی ئامادەگی نیشان دا لە یارمەتی دانی لەشکری بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەڵێت تا ئێستا هێزەکانی ئێرانی یارمەتی هەردوو عێراق و سوریای داوە لە تێکۆشانیاندا دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی بەڵام سوور بوو لەسەر ئەوەی کە تاران هەر هیچ نیازێکی لەشکریدا نییە بەرامبەر بە وڵاتانی تر.

رێپێوانەکە بە بۆنەی 35 ساڵیادی دەستپێکردنی هەفتەی ( دفاع مقدس) بەرگری پیرۆزی ئێرانە.

رۆحانی هەر وەها لە ووتارەکەیدا بە یاد هێنایەوە کە لە بەرگری پیرۆزی دا فارس، تورک، کورد، لور، تورکەمەن، بەلوچ، عەرەب و هەموو میللەتان و ئایێنەکان یەکپارجە لە کەنار یەکدا راوەستابوون.

XS
SM
MD
LG