Accessibility links

موحەمەد حەکیم: گەشبینی بەرامبەر کۆبوونەوە پێنج لایەنیەکە کەوتۆتە سەر وەڵامی پارتی دیموکراتی کوردستان


muhammad_hakeem موحه‌مه‌د حه‌کیم
muhammad_hakeem موحه‌مه‌د حه‌کیم

لە دواترین کۆبوونەوەیاندا چوار لایەنەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق (گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتوو،کۆمەڵ) دوو پێشنیازیان خستۆتە بەردەست شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامێکی ئەم کۆبوونەوە پێنج لایەنیە دەڵێت تا ئێستا وەڵامی جۆراو جۆری پارتی هەن.

موحەمەد حەکیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت جۆرێک لە وەڵام وەرگیراوە وبە داخەوە دەمڕاستی پارتی دیموکراتی کوردستان وەڵامێکی نەگونجاوی لە کاتێکی نەگونجاودا داوەتەوە بە هەر چوار لایەنەکە بەڵام دەشڵێت شاندی دانوستاندکاری پارتی بە شاندەکانی چوار لایەنەکەی ڕاگەیاندووە کە تەنها ئەو شاندە نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات لەم پرسەدا و ئاماژەش بەوە دەکات کە هەر چوار لایەنەکە چاوپۆشییان لەو وەڵامەی دەمڕاستی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، گەرچی وەڵامەکەش لە زاری دەمڕاستی فەرمی پارتییەوە بووە و هەردوو پێشنازەکەی ڕەتکردۆتەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز حەکیم باسیش لەوە دەکات ئەوەی چوار لایەنەکە لە دانوستاندندا دەیکەن لە بەرژەوەندی گەلی کوردستانە و بەو مەبەستەشە ئەو هۆکارانەی بوونەتە مایەی ئەم ڕەوشەی ئێستا جارێکی تر دووبارە نەبنەوە و دەشڵێت ئەم چوار لایەنەی هەرێم(گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتوو، کۆمەڵ) هەست ناکەن بەشدارییەکی ڕاستەقینەیان هەیە لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا و کۆمەڵێک دۆسێی هەستیار هەن تەنها بەدەست لایەنێکەوەیە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:51 0:00

XS
SM
MD
LG