Accessibility links

بەرپرسی ناوکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگاتە ئێران


تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران ڕادەگەیەنێت یۆکویا ئەمانۆی بەرپرسی ناوکی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتووەتە تاران بە مەبەستی پێداچوونەوە بە کێشەکانی ڕابردوو و هەنوکەیی پەیوەست بە پرۆگرامی ناوکی ئێران.

دیمەنەکانی تەلەفیزیۆنی نیشان دەدات ئەمانۆ و تیمەکەی گەیشتنە فڕۆکەخانەی تاران. ئەمە دووهەم سەردانی ئەمانۆیە بۆ ئەو وڵاتە لەماوەی 3 مانگدا.

ئێران و زلهێزەکانی جیهانی گەشتنە ڕێککەوتنێک لەسەر بەرنامەی ناوکی ئێران کە بە پێی ئەو ڕێککەوتنە تاران دەبێت پرۆگرامی ناوکی ڕابگرێت لەبەرامبەر سوککردنی سزا نیونەتوەییەکان لەسەری.

ڕاپۆرتەکانی تەلەفزیۆن ڕادەگەیەنن ئەمانۆ لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ئێران هەروەها لە کۆبوونەوەی کۆمیتەیەکی تایبەتی پەرلەمانیش ئامادە دەبێت کە پێداچوونەوە بەسەر ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێراندا دەکەن.

XS
SM
MD
LG