Accessibility links

مەم بورهان قانع: ئەگەر خۆپیشاندانی هەرێمی كوردستان لەلایەن هێزێكی سیاسییەوە پاڵپشتیی لێنەكرێت، بێ‌ كاریگەر دەبێت


Mam Burhan Qanie
Mam Burhan Qanie

یەکێک لە دیاردەکانی بێزاری دەربرین بەرامبەر بە دەسەڵات، سیستم، کەسایەتیەکان وە یاخود لایەنێک یا لایەنانێک رژانە سەر شەقام و خیابانەکانە. ئایا باشوری کوردستان گەیشتوەتە ئەو رادە ئیتر هاووڵاتیان بڕژێنە ناو شەقام و خیابانەکان.

مەم بورهان قانع رۆژنامەوان و سەرۆکی رێکخراوەی مەشق بۆ گەشەپێدانی دیمۆکراسی و میدیا لە هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وڵامی هەندێ پرسیارلەو پەیوەندیەدا دەداتەوە کە:

ئاخۆ هەرێم چ جورە یاسایەکی هەیە بۆ خۆپێشاندان، ئایا لە شێوەی ئەوەی وڵاتانی دیموکراسیە.

ئەوەی تێبینی دەکرێت هەرێمێک بە دەم ئەوەندە گیرو گرفتەوە دەناڵێنێ بۆ هاووڵاتیانی وا کپ و بێدەنگن.

ریکخراوەکانی سڤیل، نە میری( نە حکومی) چ رۆڵێکیان هەیە.

زۆر جار ئوپوزسیون خەڵک بۆ خۆپێشاندان و رێپێوان رادەکێشی و هان دەدات، بەڵام ئەمرۆ ئوپوزسیۆن سەرگەرمی کۆبۆنەوەکانی پێنج قۆڵیە، بەس ئەو کارە لە ئەستۆێ کی ماوە.

ئاستی هۆشیاری هاووڵاتیان چ رۆڵێکی هەیە لە دەنگ هەڵبرین وە یاخود بێدەنگ بوون.

لە کاتێکدا ئەو پارتانە وە یاخود ئەو رێکخراوانەی لە گۆرەپانەکەدان هاووڵاتیانیان لە بیر کردوەتەوە شیانی هەیە رێکخراوانێک بە تاێبەت چەپ لە داێک ببن و هاووڵاتیان رادیکەڵاێز بکەن و دژ بەوەی لە هەرێمەکەدا دەگوزەرێ راکێشی شەقام و خیابانەکان بکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:36 0:00

XS
SM
MD
LG