Accessibility links

هێمن سەیدی: بەشداری شاندی لایەنە سیاسیەکانی هەرێم لە کۆنگرەکەی ئاکەپەدا ئەوپەڕی بێ پڕەنسیپی سیاسییە


 هێمن سه‌ێدی
هێمن سه‌ێدی

لە نێوەندی قەیرانەکانی نێوان کورد و حکومەتی تورکیادا پارتی داد و گەشەپێدان کۆنگرەی خۆی دەکات و شاندێکی ژمارەیەک لایەنی سیاسی هەرێمی کوردستانی عێراقیش بەشداری لەو کۆنفرانسەدا دەکات.

شاندەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە نوێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی و هەروەها کۆمەڵی ئیسلامی پێکهاتووە.

بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ ئەوەشدا بانگهێشتی فەرمیانەشی پێگەیشتووە بەڵام بڕیاری دا بەشداری نەکات.

هێمن سەیدی، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی دەڵێت لە هەل و مەرجێکدا کە ئێستا هاوپەیمانە دێرینەکانی تورکیا خەریکی پێداچوونەوەن و دەشڵێت ئەگەر ئێستاکە شاندێکی ئەوروپایی یان ئەمریکایی بیانویستبا سەردانی تورکیا بکەن ئەوا هەر بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم ماوەیەی ڕابردووەوە ئەوا ئەو سەردانانەیان ڕادەگرت بەو مانایەی کە متمانەیان پێ نییە لە کاتێکدا تورکیا لە خراپترین ڕەشی خۆیدایە و تەواوی سەرنجی جیهان ڕاکێشراوە بۆ سەر کێشە ناوخۆییەکانی تورکیا و وەلێ ژمارەیەک لە لایەنە سیاسیەکانی لە باشور نوێنەری خۆیان دەنێرن بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ئاکەپەدا.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز سەیدی ئاماژەش بەوە دەکات کە هەندێک جار بەشدارینەکردن بە مانای کاری دیپلۆماسی دێت و ئەرکی دیپلۆماسیش هەر لەوەدا خۆی نابینێتەوە کە سەردانێک بکرێت یان نەکرێت و دەشێت بەشدارینەکردن خۆ ببێتە ئاماژەیەکی دیپلۆماسی و گەیاندنی پەیامێک.

بەڕێز سەیدی دەڵێت ئەڵبەت ئەم بەشداریکردنە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان باکور و باشور و وەک خەنجەرێکیشە لە پشتی بزووتنەوەی باکور درابێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:58 0:00

XS
SM
MD
LG