Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: خالید جەمیل


خالید جەمیل
خالید جەمیل

زۆر جار ئەم دەستەواژەیەمان بەرگوێ دەکەوێت کە "کتێب باشترین هاوڕێیە" بەڵام ئایا توانراوە بەها جوانەکانی ئەم هاوڕێیەتیە بپارێزرێت؟

زۆر چار بەرگوێمان دەکەوێت کە لە نێو ژیانێکی پڕ جەجاڵیدا لەوانەیە شوێنێک بۆ کتێب نەمێنێتەوە، و هەندێک دەڵێن ئاخر چۆن کتێب لە شپرزەییدا دەخوێندرێتەوە.

بمانەوێت و نەمانەوێت دەشێت تەکنەلۆژیاش قەیرانی (کات) ی بۆ مرۆڤ دروستکردبێت لە ڕوانگەی ئەو پێشەبڕکێیانەی هێناونیەتە ئاراوە لە ژیاندا کە لە پێناو بەکارهێنانەکانی تەکنەلۆژیادا لەوانەیە کات هێندە نەمێنێتەوە بۆ خوێندنەوەی کتێب.

لە هەرێمی کوردستانی عێراق ژمارەیەکی زۆری دەزگاکانی پەخش و چاپەمەنی هەن، وەلێ ئایا توانیویانە لەگەڵ خواستی خوێنەراندا تەریب بڕۆن؟

میوانی بەرنامە:

خالید جەمیل، نوسەر و ڕۆشنبیر

ساڵانە بە سەدان کتێب لە هەرێمی کوردستان چاپ دەکرێن، بەڵام بە چارەکی ئەو چاپکردنانە قسە لەسەر هۆکارەکانی نەخوێندنەوە نەکراوە کە ئەمەش واتە (نەخوێندنەوەی کتێبەکان) هەر هیچ نەبێت کێشە و ئاڵۆزی بۆ نوسەران دروستکردووە، هەر بۆیە هەندێک بە دابڕان لە نێوان نوسەر و خوێنەردا ناودێری دەکەن.

ئایا کەموکوڕی کتێبخانەی کوردی لە چیدایە؟

بۆ بایەخ بە کتێبی منداڵان نادرێت؟

کام جۆرە کتێبانە دەبنە خاوەنی زۆرترین خوێنەر؟

ئایا کتێب خاوەنی کاریگەرییە لە کۆمەڵگای کوردیدا؟

کە دەگوترێت کتێب باشترین هاوڕێیە، چۆن باش و خراپی لێک جودا دەکەیتەوە؟

(خالید جەمیل) نوسەر و ڕۆشنبیر لە بەرنامەی (ژیان لە فەرهەنگدا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:27:17 0:00

XS
SM
MD
LG