Accessibility links

بەهۆی تەقینەوەی گاز لە هندستان 82 کەس دکوژرێن


بەهۆی تەقینەوەی لولەی گاز ڕۆژی شەممە لە چێشتخانەیەکی قەرەباڵغی هندستان بەلایەنی کەم 82 کەسی گیانیان لەدەست دەدەن و ژمارەیەکی زیاتریش بریندار دەبن.

کاربەدەستان دەڵێن چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی قوربانییەکان زیاد لەوەش زیاتر بێت.

ئەو چێشتخانەیە لە ستانی مدهیا پرادێش پڕ بو لە خەڵک بۆ خواردنی نانی بەیانی کاتێک تەقینەوەکە ڕوویدا.

ئەو تەقینەوەیە بوو بەهۆی زیان گەیاندن بە باڵەخانەکانی دەوروبەریش.

هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن گرەکە بووە بەهۆی تەقاندنەوەی کەرەستەی تەقەمەنی لە نزیک ئەو شوێنە بۆیە تەقینەوەیەکی تری کوشندەش ڕوویداوە.

تیمەکانی بەهاناچوون گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بۆ گەڕان بەدوای ڕزگاربووان.

تەقینەوەی لولەی گازی ناوخۆیی لە هندستان زۆر ڕوودەدات.

XS
SM
MD
LG