Accessibility links

بەڕێوەبەری پـۆلیسی داقوق: هێزی ئاسمانی ئەمەریکا ڕۆڵێـکی باشی بینی لە ڕزگارکردنی گوندەکانی نزیک داقوق


هێزەکانی پـێشـمەرگە و ئاسایش ڕۆژی هەینی هێرشێـکی گەورەیان کردە سەر ناوچەکانی ژێر دەسـتی داعش لە میحوەری داقوقی باشوری کەرکوک و توانیویانە چەندان گوند ڕزگاربکەن، لەوانە گوندی ئەلبومحەمەد کە لە شوێنێـکی سـتراتیژیـیە لە ناوچەکە.

عەمید کاوە غەریب بەڕێوەبەری پـۆلیسی داقوق لە وتووێژێـکدا لەگەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە دەڵێت بەم هێرشەی ڕۆژی هەینی هەتا ڕادەیەکی زۆر مەترسیـیەکانی داعشی نەهێشت لە سنووری داقوق. پاشان ئاماژە بۆ هێزی ئاسمانی ئەمەریکا دەکات کە ڕۆڵێـکی باشی بینیبوو و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێـک داعشی لەو سنوورە بۆردومانکردبوو.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:26 0:00

XS
SM
MD
LG