Accessibility links

زیا چالشکان: ئەردوگان لە سەر رێبازەکانی تانسو چیلەر، ئۆزاڵ و ئەجەڤید بەردەوامە و ئێمەش لەگەڵ پێڤاژووی ئاشتی داێن


Ziya Chalishkan
Ziya Chalishkan

بە هۆێ دەستپێکردنەوەی شەر لە نێوان لەشکەری تورکیا و گریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و دەستگیرکردنی سەدان کەس جارێکی تر بارەکە لە باکوری کوردستان ئاڵۆز بوە و دەوڵەتی تورکیا باری نە یاسایی وە یاخود رەوشی ئاورتەی راگەیاندووە.

State of Emergency in Cizire Region in Turkey
State of Emergency in Cizire Region in Turkey

زیا چالشکان نوێنەری هەدەپەی ئورفە لە پەرلەمانی تورکیا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئێستاکە من لە باژێری جزیرەم و ماوەی چوار رۆژە قەدەغەی هات و چۆ راگەیندراوە و شەر و توند و تیژیەکان یەکجار چوەتە سەرەوە ولە باکوری کوردستانیش لە هەر باژێرێک، لە هەر کۆڵانێک و لە هەر دەرێک پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی دەوڵەتدا هەیە و دەستیان بەو کردارانە کردووە گوایە بۆ لە ناو بردنی تیرۆر.کاک زیا هەر وەها دەڵی ئێمە لەو بروایەدان ئەم پێڤاژووە لە رێگای ئاشتیەوە دێتە چارەسەرکردن، هەرچەند ئەردوگان ئەم پێڤاژوویە لە دۆلاب قایم کردووە. کاک زیا دەشڵێت بە هۆێ سەرنەکەوتنی پرۆژەکەی ئەردوگان و ئاکەپە و بەدەست نەهێنانی 400 کورسیەکەی ئەم شەرەی راگەیاند و دەوڵەتی تورکیا لەسەر پولیتیکی کلاسیکی خۆێ بەردەوامە و دووبارەکردنەوەی رێبازەکانی تانسو چیلەر، تورگەت ئۆزال و ئەجەڤید".

Cizre
Cizre

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:59 0:00

XS
SM
MD
LG