Accessibility links

دکتۆر ئازاد مورادیان: كاتێک کەسێک ژیان و دەسکەوتی رۆژانەی لە مەترسیدا بێت ناگاتە ئاستێک خەبات و شوڕش بکات


Dr. Azad Moradian
Dr. Azad Moradian

ئەگەر بنواڕین ئەمرۆ لە هەر سوچێکی ئەم جیهانەدا کەسانێک هەن کە وڵاتانی خۆیان بە جێ دێڵن و بەرەو وڵاتانی تر سەر هەڵدەگرن. ئەگەرلە دیدێکی رەوانیەوە لێ وورد بینەوە، ئاخۆ چی لە مێشکی ئەو کەسانەدا دەگوزەرێ؟

Migrants walk from the main station in Dortmund, Germany
Migrants walk from the main station in Dortmund, Germany

دکتۆر ئازاد موردایان رەوانناس و راوێژکاری بنەماڵە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە راستیدا تراژیدیای پەنابەری وە یاخود کۆچبەری گەورەتین تراژیدیای مرۆڤایەتیانەیە پاش شەڕی جیهانی دووەم کە کۆمەڵگای مرۆڤایەتیانە دەبێ چاوی لێ بکات و دەشڵێت دەبێت کێشەی پەنابەری لە کۆچبەری جیا بکەینەوە، لەبەر ئەوەی کۆچبەر کەسێکە بە دووای ژیانێکی باشتردا دەگەرێت، دەسکەوتێکی باشتر وە لە دونیایەکی خۆشتر و باشتردا بژێت، بەڵام پەنابەر ئەو کەسەیە کە لێقەوماوە لە هەر بارێکەوە، وە چۆن لێقەوماوەبە دووای ئەوە ئەگەرێت کە بتوانێت سەر پەنایەک بۆ خۆ درووست کات وە بتوانێت لە جێگایەکدا بژێت کە ژیانی ئینسانی خۆێ بەرێتە پێشەوە. دکتۆر ئازاد هەر وەها دەڵێت ئەگەر گەنجێک توانای کاری هەیە، توانای بیرو براوی هەیە،گەنجێک کە دەتوانێت دەسمایە و سەرمایەیەک بێت بۆ داهاتووی ئەو وڵاتە ، کاتێک ئەم گەنجانە وڵات بە جێ دێڵن بەو واتایە ئەم وڵاتە توانای ئەوەی نەماوە لەوانە کەڵک وە بگرێت. سەبارەت بەوەی ئەگەر هات و هەموو ئەم گەنجانە روویان کردە جیهانی دەرەوە ، ئیتر کێ هەڵدەستێ بە شوڕش و راپەرین و شکاندنی پەیکەری جەور و ستەمی ئەو ستەمکارانە، دکتۆر ئازاد دەڵی كاتێک کەسێک بۆ ژیانی رۆژانەی خۆێ، بۆ دەسکەوتی رۆژانەی خۆێ لە مەترسیدایە، پێیم وا بێ ناتوانێ بگاتە ئاستێک کە بتوانێت خەباتێک بکات، بگاتە ئاستێک شورش بکات لەو وڵاتانەدا".

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:56 0:00

XS
SM
MD
LG