Accessibility links

ژنێکی بەریتانی بە تاوانی بردنی منداڵەکانی بۆ سوریا دەستگیر دەکرێت


ئەو ژنەی کە بە تاوانی ئەوەی هەوڵی داوە منداڵەکانی بباتە نێو سوریاوە دەستگیر کراوە ڕۆژی شەممە لە دادگایەکی لەندەن ئامادە بوو.

ئەو ژنە تەمەن 33 ساڵانە و منداڵەکانی لەم هەفتەیە لە تورکیا دەستگیر کران پاش ئەوەی لە ماڵەکەی خۆیان لە لەندەن دیار نەمان.

ئەو ژنەهی کە ڕۆژی شەممە لە میانەی دانیشتنەکەی دادگادا کاتێک دادوەر هاتە هۆڵی دادگاکەوە ئامادە نەبوو بە پێوە بوەستێت گوتی دەیەوێت دابنیشێت لەبەر هۆکاری ئاینی، دەلێت خۆی بە تاوانبار نازانێت.

پۆلیس دەڵێت ئەو چوار منداڵی تەمەن 16 ساڵ بە خوارەوەی لە بەریتانیا بەبێ هیچ شتێکی یاسایی بردۆتە دەرەوە.

باوکی، هاوسەرەکەی و دوو خوشکی ئەو ژنەش لە دانیشتنەکەی دادگا ئامادە بوون. ئەو ماچی بۆ هەڵدان و گوتی مەگریەن.

ئەو ژنە هەتا 21 ی مانگی 9 کە ڕۆژی دادگایی کردنەکەیەتی لە زیندان دەهێڵرێتەوە.

XS
SM
MD
LG