Accessibility links

دلێر عەبدولخالق: بەشی زۆری خەڵکی کوردستان موچە و هەلی کاری دەوێت نەک سەرۆک


دلێر عەبدولخالق
دلێر عەبدولخالق

یەکێک لەو پرسیارانەی لە نێوەندی سیاسی کوردی و لە نێو ڕای گشتی هەرێمی کوردستانیشدا ئێستا دەکرێت سەبارەت بە بەردەوامیدانە بە کۆبوونەوەی پێنج لایەنە سیاسیە سەرەکیەکەی هەرێمی کوردستانی عێراقەو بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی پۆستی سەرۆکی هەرێم.

ڕۆژی یەکشەمەی ڕابردوو کۆبوونەوەکە بەبێ گەیشتن بە ئەنجام کۆتایی پێهات و بڕیار دراوە ئەم ڕۆژی یەکشەممەیە درێژە بە کۆبوونەوەکان بدرێت و هێشتاش هیچ لایەنێک ناڵێت کەی ئەم کۆبوونەوانە تەواو دەبن.

دلێر عەبدولخالق، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت لە ڕەهەندێکەوە کۆبوونەوە بکرێت باشترە وەک لەوەی پەنا بۆ شتی نەخوازراو ببرێت، بەڵام هێندەی ئەوەی پەیوەندی بە ڕەوشی هەرێمی کوردستانەوە هەیە هیچ خاڵیکی پێویست بۆ ئەنجام دانی ئەم کۆبوونەوانە بەدی ناکەم و دەشڵێت ئەم کۆبوونەوانە هەر لە بنەڕەتەوە هێندەی بۆ کات کوشتن و هێندەی بۆ یاریکردنە بە کات و هێندەی بۆ بێڕێزی کردنە بە زۆرینەی ڕای گشتی، هێندە بۆ ئەوە نین کە ئەنجامێکی لێ بکەوێتەوە.

بەڕێز عەبدولخالق دەشڵێت لە کۆبوونەوەکانی پێشتری ئەم پێنج لایەنەی هەرێمدا(پارتی،گۆڕان،یەکێتی،یەکگرتوو، کۆمەڵ) لایەنی پارتی بەردەوام سور بووە لەسەر ئەوەی بە هەر جۆرێک بێت دەرچەیەکی یاسایی و سیاسی بدۆزێتەوە تا سەرۆکی هەرێم تا کۆتایی ئەم خولەی پەرلەمان وەک سەرۆکی هەرێم بمێنێتەوە و دەشڵێت لە بەرامبەردا چوار لایەنەکەی تر سوربوونە لەسەر چەسپاندنی سیستەمی پەرلەمانی ودەشڵێت ئەڵتەرناتیڤی ئەم چوار لایەنەش هەتا ئێستا بەستراوەتەوە بە خواستی زۆرینەی خەڵکی کوردستان "کە زۆرینەی شەقامی کوردستان لەگەڵ چەسپاندنی یاسا و لەگەڵ چەسپاندنی سیستەمی پەرلەمانی تەواوە."

لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح سەبارەت بە هەروادێ و درێژکردنەوەی کۆبوونەووکان و کاریگەری نەرێنی لەسەر دانیشتوانی هەرێم کە لە ئێستادا لە ڕەوشێکی خراپدان بەهۆی بێ موچەیی و نەبوون یان کەمی خزمەتگوزاریەکانەوە و ناڕەزاییش دەردەبڕن، دلێر عەبدولخالق، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت خەڵک بێدەنگ ناکرێت و ئەم کۆبوونەوانەش نە لە سوودی پرۆسەی سیاسیە لە هەرێمی کوردستان و نە لە سوودی سەروەری یاسایە و نە لە سوودی چارەسەرکردنی ئەم پرسەیە و دەشڵێت زۆرینەی خەڵکی هەرێمی کوردستان گرفتی گەورەیان هەیە ،پێداویستیە سەرەکیەکان، فەرامۆشکردنی داواکاریەکانی خەڵک، کۆچی لاوان، وەک بەڕێز عەبدولخالق دەڵێت "خەریکە نیشتمان پارێزی و نیشتمان پەروەری هیچ ناکات لەبەرامبەر ئەوەی ژیانێکی خۆشت نەبێت."

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:10 0:00

XS
SM
MD
LG