Accessibility links

دکتۆر ڕەئوف عوسمان: ئێستای هەرێمی کوردستان بەرگەی هیچ جۆرە گرژییەک ناگرێت


دکتۆر ڕەئوف عوسمان
دکتۆر ڕەئوف عوسمان

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی نێوان پێنج لایەنە سەرەکیەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق بە بێ هەبوونی هیچ ئەنجامێک بۆ بەرەوپێشچون کۆتایی پێهات.

سەرۆکی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت هەرچۆنێک بێت کۆبوونەوە بکرێت و بەردەوام بێت باشترە لە دوو ئیدارەیی و شەڕ.

لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا ئەم 5 لایەنە سیاسیەی هەرێم (پارتی، گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتوو، کۆمەڵ) ژمارەیەک کۆبوونەوەی بەردەوامیان کردووە بەڵام هێشتاش لەو کۆبوونەوانەدا زەمینەیەکی هاوبەش نەڕەخساوە تابگوترێت هەنگاوی یەکەمە بە ئاڕاستەی چارەسەر.

دکتۆر ڕەئوف عوسمان دەڵێت لەم کۆبوونەوانەدا لایەنێک (پارتی) دەیەوێت سەد دەر سەد ئەو داوایانەی هەیەتی بەبێ هیچ کێشەیەک جێبەجێبکرێن و چوار لایەنەکەی تریش دژی ئەم دیدەن و دەشڵێت لە جیهانی سیاسەتدا شتێک نییە بگوترێت یان سەد یان سفر وە دەشڵێت لە ئێستاشدا هەر چوار لایەنەکەی تر زەمینەی هاوبەش لە نێوانیاندا هەیە سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمانەوە و دەسەڵاتەکانیشی کەم بکرێنەوە چونکە گەر ئەو دەسەڵاتە زۆرانە وەک خۆیان بمێننەوە ئەوا سەرۆکی هەرێم بەرەو تاکڕەوی دەبات.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر ڕەئوف عوسمان ئاماژەش بەوە دەکات ئەم کێشانە پەیوەندییان هەیە بە پۆستی سەرۆکی هەرێم و هەروەهاش بە گۆڕانکاریکردن لە سیستەمی فەرمانڕەوایەتی هەرێمی کوردستاندا و دەڵێت لە ئێستادا کە دەگوترێت حکومەتی بنکە فراوان تەنها لە سەدا بیستی مانای بنکە فراوانی هەیە لەو ڕوانگەیەوەی کە زۆربەی دەسەڵاتە گرنگەکان لە حکومەتدا و تەنانەت لە پارێزگاکانیشدا بە دەست پارتی دیموکراتی کوردستانەوەن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:53 0:00

XS
SM
MD
LG