Accessibility links

بەهۆی هێرشێک لە سوریا منداڵێک دەکوژرێت


ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی سوریا ڕادەگەیەنێت گوللە خوپمارەیەک بەر گەڕەکێکی ناوەڕاستی دیمەشق کەوتووەو و لە ئاکامدا منداڵێک کوژراوەو چوار کەسی تیرش بریندار بوون.

زۆرجار بۆمب دەگیرێتە گەڕەکەکانی دیمەشق. هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممە کرایە سەر گەڕەکی ئەبو ڕومانە کە ناوچەیەکی دەوڵەمەندەکانە و چەندین هۆتێل و باڵیۆزخانەشی لێیە. ئاژانسەکە لە زاری پۆلیسەوە دەڵێت ئەو منداڵەی کە کوژراوە کچ بوو.

پەیامنێرێکی ئەسۆشیەتت پرێس دوو کەسی بینیەوە کە بە پارچە تۆپ بریندار بوون. ئۆتۆمبێلەکانی دەوروبەریش زیانیان پێ گەیشتووە.

لایەنە چەکدارە ئیسلامییەکانی کە شەڕی دژ بە هێزەکانی سەربە بەشار ئەسەد دەکەن دەستیان گرتووە بەسەر بەشێکی پایتەختی سوریا و بەشێکی زۆرتی شارەکانی دەوروبەری.

XS
SM
MD
LG