Accessibility links

دکتۆر مەحمود عوسمان: بەرپرسەکانی پێنج لایەنە سیاسیەکەی هەرێم ڕژد نین لە دیالۆگدا لەگەڵ یەکتر


دکتۆر مه‌حمود عوسمان
دکتۆر مه‌حمود عوسمان

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە شاندی هەر پێنج لایەنە سەرەکیەکەی فەرمانڕەوای هەرێمی کوردستان جارێکی تریش کۆببنەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی سیاسی هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکانی پێشتریاندا بەرەوپێشچوونێکی ئەوتۆ نەهاتۆتە ئاراوە کە بگوترێت ئاسۆیەک بۆ چارەسەر یان ئەوەی ناوی لێنراوە (سازان) دەربکەوێت.

دکتۆر مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری دێرین دەڵێت هەر لایەنەو ڕای جیاوازی خۆی هەیە و نەرمییش لەگەڵ یەکدا نانوێنن و دەشڵێت چونکە هەر لایەنەش پێداگری لەسەر ڕوانین و هەڵوێستی خۆی دەکات بۆیە لەوانەیە کاتی زیاتر پێویست بێت بۆ ئەم دانوستاندنانە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر مەحمود ئاماژەش بەوە دەکات لایەنە سیاسیەکان هەرگیز بڕوایان بە ڕاوێژکردن نییە و هیچ ڕاوێژێکیش بە هیچ کەسێکیش ناکەن و هەر لایەنە بۆخۆی کار دەکات و وەک دەڵێت تەنانەت کەسێکی بێلایەنیش بەشدار نییە لەناو کۆبوونەوەکاندا و ئەمەش شتێکی خراپە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:57 0:00

XS
SM
MD
LG