Accessibility links

ئارێز عەبدوڵا: خۆپیشاندانەکان مەترسی لە دەست دەرچوونی جڵەو و ڕوخاندنی حکومەتی عێراقی هێناوەتە ئاراوە


ئارێز عه‌بدوڵا
ئارێز عه‌بدوڵا

لەگەڵ ئەوەشدا کە سەرەک وەزیری عێراق جەخت دەکاتەوە لەوەی هەنگاوەکانی بۆ ڕیفۆرم بەردەوام دەبێت بەڵام ژمارەیەک لایەن و کەسایەتی لە وڵاتەکە ئەم هەوڵانە بە هەنگاو بەرەو دیکتاتۆری ناودێر دەکەن.

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی عیراق دەڵێت وەک بەرەنجامێک بۆ ئەو هەموو گەندەڵی و بێ سەر و بەری و نەبوونی ئاسایش لە وڵاتەکەدا خەڵک ڕاپەڕیوە و خۆپیشاندان دەکەن بەڵام وەک دەڵێت خۆپیشاندانەکان هەمەجۆرن لەو ڕوانگەیەوەی کە بەرنامە و ئەجەندای جۆراوجۆر لە پشت خۆپیشاندانەکانەوە هەن و لەگەڵ ئەوەشدا کە هەنگاوەکانی حەیدەر عەبادی بۆ چاکسازی لەلایەن حکومەت و لە لایەن پەرلەمانیشەوە بە باشی هەڵسەنگێندراون، وەلێ شڵەژانێکیشی لە عێراقدا هێناوەتە ئاراوە.

بەڕێز عەبدوڵا باسیش لەوە دەکات کە دەگوترێت حەیدەر عەبادی داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستوری وڵاتەکەی کردووە و دەڵێت باسیش لەوە دەکرێت ئەم قسەیەی سەرەک وەزیری وڵاتەکە لەسەر ئەو بنچینەیەیە کە دەیەوێت لایەنێک عێراق بەڕێوەبەرێت و ئەو شێوازە دیموکراسیەی بە گونجادن لە وڵاتەکەدا پیادەدەکرێت هەڵبوەشێنێتەوە و دەشڵێت ئەگەر هاتوو سەرەک وەزیری عێراق بە وریایی و بە ئاگاهیەوە سەر و سەودا لەگەڵ ئەم ڕەوشەی عێراقدا نەکات ئەوا دەشێت ببێتە ئەو تاقە سوارەی تۆز ناکات.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ ئارێز عەبدوڵا کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:27 0:00

XS
SM
MD
LG