Accessibility links

ئەو زانیارانەی لە کۆبونەوەکاندا باس دەکرێن و پەیوەندی بە خەڵکەوە هەیە دەبێ ئاشکرا بکرێن


Mam Burhan Qanie مه‌م بورهان قانع
Mam Burhan Qanie مه‌م بورهان قانع

لێکۆڵەران، میدیاکاران و رۆژنامەوانان هەمیشە رەخنە لەو رێبەر و سەرکردە و نوێنەرانە دەگرن، جا چ لە ئاستی ئەو کۆبونەوانەی کە سەرۆکی هەرێم و بەرپرسە باڵاکانی تر لە دەرەوەی وڵات ئەنجامی دەدەن وە یاخود لە ناوەوە بە تاێبەتی لەم کاتە هەستیارەدا کە لە هەر کۆبونەوەیەکدا بەشداری دەکەن بێ ئەوەی ناوەرۆکی کۆبونەوەکان باس بکری بە دوو ووشە کۆتایی پێی دێنن.

مەم بورهان قانع رۆژنامەنووس و سەرۆکی رێکخراوەی مەشق بۆ گەشەپێدانی دیمۆکراسی و میدیا لە هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" لە هەر سیستمێکی دیمۆکراسیدا ئاشکراکردنی ئەو زانیارانەیە کە پەیوەندی راستەوخۆیان بە هاوڵاتیانەوە هەیە، لەبەر ئەوەی سەرچاوەی راستەقینەی دەسەڵاتەکانی بەرێوە بردنی کۆمەڵگاکە خۆێ لە سێ دەسەڵات دەبینێتەوە، یاسا دانان، راپەڕاندن و دادوەری، لەبەر ئەوەی سەرچاوەی ئەو دەسەڵاتانە خەڵکە، بۆیە دەبێ ئەو زانیارانەیەی پەیوەندیان بەو دەسەڵاتانەوە هەیە دەبێ بۆ خەڵک ئاشکرا بکرێ. کاک مەم هەر وەها دەڵێت ئاگادار نەکردنەوەی هاووڵاتیان لە ناوەرۆکی ئەو کۆبونەوانەی کە راستەوخۆ بە خەڵکەوە پەیوەندی هەیە بێ رێزیە لە کاری رۆژنامەوانی و رێز نەگرتنە لە مافی هاووڵاتیان. کاک مەم دەشڵت لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە یاسای ژمارە 11 ی ساڵی 2013 دەرچوو بە ناوی یاسای مافی دەسکەوتنی زانیاری لە هەرێمی کوردسیتان، بەڵام پاش دوو ساڵ و سێ مانگ لە دەرچوونی ئەو یاسایەدا هێشتا نەچوەتە بواری جێ بە جێ کردنەوە، نە لە لایەن حکومەت وە نە لە لایەن پەرلەمانی کوردستانیشەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:38 0:00

XS
SM
MD
LG