تورکیا دەڵێت فڕۆکە شەڕکەرەکانی یەکەم هێرشی ئاسمانیان وەکو بەشێک لە هێزی هاوپەیمان بەڕێبەرایەتی ئەمەریکا دژ بە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا ئەنجام داوە.
بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوە لە ڕۆژی شەممە ڕادەگەیەنێت فڕۆکەکان لە شەوی هەینی دەستیان بە هێرشەکانی ئەوبەری سنور بۆ ناو سوریا کرد دژ بە داعش کە بە هەڕەشە بۆ سەر تورکیا دادەنرێت.
پاش چەند چەندین مانگ لە دوودڵ بوون تورکیا ڕازی بوو بەوەی کە زیاتر بەشدار بێت لە شەڕی دژ بە داعش. ئەو ڕێگای دا فڕۆکەکانی ئەمەریکا بنکەی سەرەکی ئاسمانی تورکیا نزیک بە سنوری سوریا بەکار بهێنن لە هەڵمەتەکانیاندا.