Accessibility links

کورد دەتوانی لە ئێران پێشەنگ بێت بەو شێوەی هەدەپە لە تورکیا، لە لێوارەوە بەرەو ناوەند دەستیپێکرد


Hadi Sofizadeh هادی سوفیزاده‌
Hadi Sofizadeh هادی سوفیزاده‌

سازدانەوەی رووخساری تێکدراووی ( ئیسلاح تەلەبان) وە یاخود ریفۆرمخوازانی کوردستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و کاریگەری گۆڕانکاریەکان لە ناوچەکەدا بە تایبەتی تورکیا و ئەو سەرکەوتنەی هەدەپە لەوێدا بە دەست هێنا، بابەتێکی سەرنج راکێشە.

هادی سۆفیزادە شرۆڤەکار، شارەزای کاروباری ئێران و کەوکاس و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەسەر فەیس بوکەکەیدا ئەو بابەتەی ورووژاندووە و ئاخۆ مەبەست لەو ریفۆرمخوازانە کیە دەڵی" بزوتنەوەی ریفۆرمخوازی لە ئێراندا ئەوەیە لە دووای دووێ جوێزەردانی ساڵی 76 ی هەتاویەوە سەری هەڵداوە کە لە چەند گروپ ولایەنی جیاواز و لە ژێر هێڵی ( مجمعی روحانیونی مبارز) وە لە کۆتاییدا لە رووداوی هەڵبژاردنی ساڵی 88 دا ئەوە بوو بە ناوی بزوتنەوەی سەوز خۆیان راگەیاندا. کاک هادی هەر وەها دەڵی دووای دانۆستاندنەکانی نێوان ئێران و بەشێک لە وڵاتانی رۆژئاوا، ئا لێرە کەشێک بە دیهاتووە کە ریفۆرمخوازەکان خەریکن خۆیان دەر دەخەن و دوواترین نموونەشی راگەیاندنی پارتی اتحاد میللەت ئیسلامی لە ئێراندایە کە کۆنگرەی خۆیان ئەنجام دا وئەمانە هەرە دیاریترین کەسانن، کە دکتۆر جەلال جەلالیزادە نوێنەری پێشینی شاری سنە، کامیاران و دیواندارە لە ئەندامانی سەرکردایەتی ئەو پارتەیە و چهرەیەک وەکو عەبدوڵای رەمەزانزادە ئوستانداری پێشینی کوردستان. کاک هادی دەشڵێت کوردستان بەدەر لەوەی سەر زەمینی پێکەوە ژیانی میللەت و ئایینەکان بوە، لە باری راپەرینی ئازادی خوازیشەوە ، کوردستان و ئازربایجان کانگای ئازادی خوازی بوە، هەر وەکو بینیمان گۆڕانکاریەکی بەرچاو لە تورکیا رووی دا کاتێک پارتی دیموکراتیکی گەلان ( هەدەپە ) لە لێوارەوە بەرەو ناوەند دەستپێکرد، واتە لە ئامەدەوە بەرەو بەشەکانی تری تورکیا وە لە ئێرانیش کورد دەتوانی پێشەنگ بێت لەو رووەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:10 0:00

XS
SM
MD
LG