کاربەدەستانی ئاسایشی یەمەن نزک لە هێزەکانی سەربەحکومەت دەڵێن هێزی هاوپیمانان بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیە لە ڕۆژی یەکشەممە هێرشی بۆمبییان کردە سەر سەرهەڵداوانی یەمەن لە نزیک بابئەلمەندەب ئەمەش هۆشدارییەکە بۆ هێرشی زەمینی بۆ ناوچەکە.
ئەم هێرش سمانییانە لەلایەن کاربەدەستانی ئاسایشی نزیک لە سەرهەڵداوانیشەوە پشتڕاست کرایەوە. ئەوان ڕایانگەیاند 13 لە چەکدارانیان بەهۆی ئەو هێرشانەوە کوژراون. هێرشەکە کراوەتەوە سەر ئەو ناوچانەی لە ژێر کۆنتڕؤلی حوسییەکانە لە ناوچە ستراتیژییەکانی دەوروبەری دەریای سور.
تاکتیکی هاوشێوە کە بەر لە هێرشی زەمینی هێرشی ئاسمانی کراوە چەند جارێکی تریش کراوە.
شەڕی یەمەن حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێران و هێزەکانی سەر بە سەرۆکی پێشووی یەمەنی عەلی عەبدوڵلا ساڵح دەکات بە گژ ملیتانە سوننەکان و سەربازانی سەر بە سەرۆک عەبد ڕەبۆ مەنسور هادیدا.