واده‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆتاییهات، به‌ڵام تائهودهمهی لایه‌نه‌کان ده‌گه‌نه چاره‌سه‌ر ئایا سه‌رۆک ئه‌توانێت له‌کاره‌کانی به‌رده‌وامبێت، ئه‌گه‌ر ئه‌توانێت چی ڕێگای پێ ده‌دات؟
ئایا ئۆمێدی ئه‌وه‌هه‌یه له‌ڕێگای یاساوه چاره‌سه‌ربکرێت، یاخوود ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌کان پێداگری له‌سه‌ر داوای خۆیان بکه‌ن ئه‌چێته ئه‌و ئاسته‌ی به‌هێز و چه‌ک یه‌کلابکرێته‌وه.
ڕۆڵی ووڵاتانی گه‌وره له‌ناوچه‌که بۆنموونه وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا بۆ یارمه‌تیدانی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه چۆن ده‌بێت، ئه‌م قه‌یرانه ده‌ستی ئه‌وانی تێدایه یاخوود ئه‌وان ده‌بنه هۆی چاره‌سه‌ر؟
هێزیێکی وه‌ک ئه‌مریکا پشتیوانی ئازادی و سه‌روه‌ری یاسا ده‌کات که‌وتۆته نێوان ئه‌م لایه‌نه سیاسیانه‌ی کوردستانه‌وه، پرسه‌کانیش به‌ره‌و ئاراسته‌ی ئه‌وه ده‌چێت له‌یاسا ده‌رچێت و به‌سازان چاره‌سه‌ربکرێت، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسابێت ئه‌مریکا چۆن ئه‌م نێوانگیریه ده‌کات؟
له‌مباره‌یه‌وه ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ به‌ختیار شاره‌زوی نوسه‌رو چاودێری سیاسی کردوه.
شاره‌زوری ده‌ڵێت، شه‌ڕی داعش هیج کاریگه‌ری له‌سه‌ر ململانێ سیاسیه‌کان نیه و هیچ پاساو نیه ئه‌م شه‌ڕی داعش بکرێت بهدهمامکێک له‌وڕێگه‌یه‌وه یاسا شکێنی بکرێت.
ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر به‌هه‌رجۆرێک بیانه‌وێت دوباره سه‌رۆک هه‌ڵبژێرنه‌وه ده‌بیت له‌په‌رله‌مان بڕیارێکی نوێی بۆ ده‌رکه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هێزو چه‌ک له‌مکاته‌دا ڕێگانیه بۆ جارهسهی ململانێکان، به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاتانی وه‌ک ئه‌مریکا و بریتانیا له‌ناوچه‌که زۆر له‌وه‌گه‌وره‌تره ڕێگابده‌ن شه‌ڕ دروستبێت. له‌نێوان هیزه‌کانی ناوچه‌که چ ئێران و تورکیا‌و ئه‌مریکا ڕێکه‌وتنێک هه‌یه بۆ بچووککردنه‌وه‌ی هیزێکی وه‌ک داعش بۆ چوارچێوه‌ی خۆی.
ده‌شڵێت له‌سه‌رتای ئه‌م ململانێیه‌وه ئاماژه‌ی به‌کارهێنای هێز ده‌رکه‌وت به‌هێنانی هامه‌ر بۆ هه‌وڵێر و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی هه‌بوو په‌ڕله‌مان داگیربکرێت، باڵام بریتانیا و ئه‌مریکا هاتنه ناو هاوکێشيکهوه و ڕێگری کرا بگاته لێواری شه‌ڕی ناوخۆ.
ووریا کاڵێ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ به‌ختیار شاره‌زوی نوسه‌رو چاودێری سیاسی کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی وتوێژه‌که‌دایه.