Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: ئەم ڕەوشەی ئێستا لە تورکیادا هەیە ڕەوشی شەڕە نەک ئاشتی


دکتۆر جەبار قادر
دکتۆر جەبار قادر

توندوتیژیەکان و ئۆپەراسیۆنە لەشکریەکان لە نێوان حکومەتی تورکیا و سەرهەڵدانی کورددا زیادیان کردووە و هەندێکیش لە سیاسەتمەدارانی وڵاتەکە داوای سەپاندنی یاسا لەشکرییەکان دەکەن لەو ناوچانەدا کە توندوتیژییان تیادایە.

لێرەدا پرسیار ئەوەیە کاتێک یاسای لەشکری بسەپێندرێت و شەڕ بەردەوام بێت ئایا ئیتر مانایەک بۆ پرۆسەی ئاشتی دەمێنێتەوە لە تورکیادا؟

دکتۆر جەبار قادر، پسپۆڕی کاروباری سیاسی تورکیا دەڵێت هەر لە بنەڕەتەوە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیادا چوارچێوەی یاسایی پێوە دیاربوو نە ناوەڕۆکەکەی ڕوون و ئاشکرا بوو وەک دەڵێت هەر بۆیە زۆر بە ئاسانی توانرا تێکبدرێت و دەشڵێت لەسەر ئەم بنچینەیەشە لایەنە نەتەوە پەرستەکانی وەک (مەهەپە و جەهەپە) لە ئێستادا داوا دەکات پرۆسەکە ببرێتە پەرلەمانی تورکیاوە.

دکتۆر جەبار دەڵێت هەرگیز لەوبڕوایەدا نییە تورکیا بەوە قایل بێت کە لایەنێکی دەرەکی ببێتە لایەنی سێهەم بۆ ناوبژیکردنی هەردوو لا و دەشڵێت هەڵبەتە دەتوانێت داوا لە هەندێک لایەن بکات تا جۆرێک لە پەیوەندی یان ناوەندگێڕی بکەن وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق تا داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان بکات چی بکات یان نەیکات، بەڵام ئەوەی لایەنێکی سێهەم هەبێت و چاودێری جێبەجێکردن و بڕیاربدات کام لایەن پابەند بووە و کام لایەن پابەند نییە ئەوا هەر هیچ نەبێت بۆ ئێستا تورکیا پێی قایل نابێت.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:10 0:00

XS
SM
MD
LG