Accessibility links

شەماڵ بەشیری: وەزیری دەرەوەی سوید پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا نەکرد بەڵام پێشوازی لە دیمیرتاش کرد


Shamal Bashiri
Shamal Bashiri

سەلاحەدین دیمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە کە لە لایەن ناوەندی نێۆنەتەوەیی ئۆڵف پاڵمەوە بۆ سوید بانگهێشت کرابوو، لەو سەردانەدا چاوی بە وەزیری دەروەی سوید مارگۆت واڵسترۆم کەوت.چاوپێکەوتنێکی لەو ئاستەدا لەم کاتە هەستیارەی کە تورکیا تێدا تێدەپەرێ چ گرنگیەکی هەیە؟

شەماڵ بەشیری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری و بەرپرسی پێشووی پەیوەندیەکانی پارتی ژیانی کوردستان( پەژاک) ، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" هەرچەند ئەم بانگهێشتکردنە لە ژێر ناوی دیدارێکی نا فەرمی بۆ وڵاتی سوید ناوزەد کراوە، بەڵام گرنگ ئەوەیە بزانرێت کە خۆێ لە خۆێ نێشاندانی هەڵوێستێکە لە لایەن وڵاتانی ئەوروپاوە، چونکە زۆر گرنگە ئەم هەڵویستە وەک هەڵویستێکی ناو وڵاتی سوید تەماشای نەکەین، چونکە وڵاتی سوید وڵاتێکە کە لە یەکێتی ئەوروپا دایە و رۆڵێکی سەرەکی دەبێنی لەو یەکێتیەدا. کاک شەمال هەر وەها دەڵی بەو پێگەی دەوڵەتی سوید هەیەتی وە بەو پەیوەندیانەش کە لەگەڵ وڵاتانی تری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هەیەتی، ئەمە یەک پەیام نیشان ئەدات کە ئەمە هەڵوێستێکە لە لایەن وڵاتانی رۆژئاواوە نیشان دەدرێت بەرامبەر بەو قوناغەی ئەمرۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا دەستیپێکردووە ، قۆناغی پرۆژەی ئیسلامی لیبراڵ و دیموکراتیک کە بریار وابوو ئاکەپە پێشەنگایەتی بکات کە بە تەواوەتی شکەستی خواردووە.کاک شەماڵ دەشڵێت وەزیری دەرەوەی سوید پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی تورکیا نەکرد بەڵام پێشوازی لە سەرۆکی پارتێکی سیاسی لە تورکیادا کرد".

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:28 0:00

XS
SM
MD
LG