Accessibility links

کاریگەرییەکانی قەیرانی سیاسی هەرێم لەسەر هێزی پێشمەرگە


فەرماندە سەربازییەكان و بەرپرسانى وەزارەتى پێشمەرگە، ئاماژەبەوە دەكەن گرژى و ململانێى نێوان لایەنە سیاسیەكان نەگوێزراوەتەوە بۆ نێو وەزارەتى پێشمەرگە.

ئەنوەر حاجى عوسمان بریكارى وەزارەتى پێشمەرگەى حكومەتى هەرێم ، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"ڕێگە نادەین ئاڵۆزیەكانى نێو پەرلەمانى كوردستان بگوێزرێتەوە بۆ نێو وەزارتى پێشمەرگە و ڕۆڵى نێوانگیرى دەگێرین."

لاى خۆیەوە حامیدى حاجى غالى فەرماندەى سەربازى بەدەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"وەكو فەرماندە سەربازییەكان ڕێگە نادەین هێزى پێشمەرگە ببنە تەرەف لەململانێى سیاسى نێوان حیزبەكاندا."

بەڵام مەحمود حاجى عومەر پەرلەمانتارى فراكسیۆنى گۆڕان و ئەندامى لیژنەى كاروبارى پێشمەرگە ، پێیوایە وەزارەتى ناوخۆ و ئاژانسى پاراستن و زانیارى لەململانێ‌ ناوخۆییەكاندا تێوەگلاون، دەڵێت" هێزى پێشمەرگە بەبەرەكانى شەڕەوە سەرقاڵە ."

بێ‌ لایەن بوونى هێزى پێشمەرگە و هێزە چەكدارەكان لەململانێى نێوان حیزبەكاندا بە دەستكەوتێكى گرنگ هەژمارد دەكرێت ، بەو پێیەى ململانێ‌ حیزبیەكان هەرچەندە توندبن توندوتیژى و شەڕى ناوخۆیان لێناكەوێتەوە.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان دڵشاد ئەنوەر ببیستە

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:00 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG