Accessibility links

توركمانە شیعەكانى خورماتوو دژى عەبادى خۆپیشاندانیان ئەنجام دەدەن


بەشێک لەتوركمانە شیعەكانى قەزاى خورماتوو دژى لێسەندنەوەى وەزارەتى مافى مرۆڤ لەمحەمەد مەهدى بەیاتى و هەڵوەشاندنەوەى وەزارەتەكەى لەلایەن حەیدەر عەبادیەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامداو ، رێگەى نێوان خورماتوو ئامرلى یان داخست.

نەجات حسێن ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى كەركوك لەلیستى توركمانى، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"توركمانەكان 10% ى دانیشتوانى عێراق پێكدەهێنین و ناكرێت هیچ وەزارەتێكمان نەبێت، بۆیە مافى خۆمانە وەزارەتێكى سیادیمان پێبدرێت."

ئەو توركمانانەى ئەمرۆ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا زۆربەیان لایەنگرى رێكخراوى بەدر بوون، بەو پێیەى وەزارەتى مافى مرۆڤ لەلایەن ئەو رێكخراوەوە درابووە نوێنەرى توركمانەكان.

حەسەن محەمەد ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سەڵاحەدین ، وتى"تەنها ئەو توركمانانە خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە كە لایەنگرى رێكخراوى بەدر بوون، ئەگینا توركمانەكانى سەربە لایەنە شیعەكانى تر بەشدارى خۆپیشاندانەكەیان نەكرد."

هەر ئەمرۆ ژمارەیەك لە عەرەبەكانى كەركوك بۆ پشتیوانى لە پرۆژەكەى عەبادى خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داواى چاكسازیان لەسستمى حوكمرانى عێراقدا كرد.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەدا ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:04 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG