Accessibility links

نیاز عەبدوڵا: کاریگەرییەکانی ڕای گشتی بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو لەسەر حکومەت و لە هەڵبژاردنەکانیشدا زۆر لاواز بووە


 نیاز عه‌بدوڵا
نیاز عه‌بدوڵا

لەگەڵ درێژەکێشانی قەیرانی سیاسی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڵام هێشتا وەک زۆرێک لە چاودێر دەڵێن نەتوانراوە ڕای گشتی لە شەقامی کوردیدا لەسەر ئەم جۆرە دۆسێیانە بزانرێت بەهۆی دابەشبوونی خەڵکەوە و هەروەهاش کاریگەری لایەنە سیاسییەکانیش بەسەر ڕای دانیشتوانی هەرێمەکەوە.

نیاز عەبدوڵا، نوسەر و ڕۆژنامەوان دەڵێت هێندەی ئەوەی پەیوەندی هەیە بە دەنگی شەقامی کوردییەوە لەم هەلومەرجەی ئێستادا، دەنگێک نابیستین ڕاستەوخۆیانە و ئاشکرایانە هاوشێوەی ئەوەی لە کەناڵە حزبیەکانەوە ئاماژەی پێدەکەن و دەشڵێتهۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دەزگا سەربەخۆکان سەرقاڵی شێوازی کارکردنی خۆیانن وەک لێکدانەوە و ڕەخنەگرتن لە درێژکردنەوەی ماوەی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم، بی لەوەش وەک دەڵێت لەم هەرێمە دەنگی خەڵکێکی بێلایەن و دەنگی خەڵکێکی ئازدیخواز هێشتا ونە چونکە زۆرێک لە دامەزراوە میدیاییەکان و دامەزراوەکانی تریش بوونەتە دامەزراوەی حزبی.

نیاز عەبدوڵا ئاماژە بەوە دەکات پێوانەی دەنگی ناڕەزایی خەڵک بەرامبەر بە تەواوی ڕەوشەکە لە هەرێمی کوردستاندا ماڵپەڕەکان و تۆڕەکانی سۆشیال میدیا و هەروەها ئەو هاووڵاتیانەن کە ڕۆژانە چاوپێکەوتن و دیدار هەن لەگەڵیاندا.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، نیاز عەبدوڵا نوسەر و ڕۆژنامەوان دەڵێت هەروا ئاسان نییە بتوانرێت ئەو ڕوانینە جیاوازانەی لە ناو ڕای گشتی کوردیدا هەن بتوانرێت یەکبخرێن لەو ڕوانگەیەوەی وەک دەڵێت " لە دۆخێکدا کە هێشتا هێزی چەکداریی لەدەست لایەنە سیاسیەکاندایە و کۆمپانیا گەورەکانیش لە دەست بەشێک لە لایەنە سیاسیەکاندان بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وە کاتێک خەڵک هاوسەنگی هێز لە کۆمەڵگا و هاوسەنگی دەنگی مەدەنی خۆی بەراورد دەکات دووچاری مەترسی دێت."

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:57 0:00

XS
SM
MD
LG