Accessibility links

فەخرەدین قادر:هەركات ڕێژەیی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەبوون پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەی خۆی دەستپێدەکاتەوە


سەبارەت بە کۆبونەوەکەی پەرلەمان ئامادە نەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران سکرتێری پەرلەمانی کوردستان دەڵێت بەداخەوە ئیرادەی سیاسی زاڵ بوو بەسەر ئیرادەی پەرلەمان و یاساکە وای کرد کۆبوونەوە نائاساییەکەی پەرلەمان دووا بخرێت.

فەخرەدین قادر سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە تووێژێکدا لەگەڵ پەیامنیری دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " هەركات ڕێژەیی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەبوون پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەی خۆی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم دەسپێدەكاتەوە.

دەشڵێت فراکسیۆنەکان سوورن لەسەر پڕۆژە یاساکانیان بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێم ئگەر لایەنەکانیش گەیشتنە ڕێککەوتنێک دەتوانن بیکەنە پرۆژەیەک و بیهێنن لە پەرلەمان پەرلەمانتاران گفتوگۆی لەسەر بکەن و پەسەند بکرێت.

دەقی وتووێژەکەی ژیار محەمەد لەگەڵ فەخرەدین قادر

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:46 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG