Accessibility links

هەندرێن مەحمەد: لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی بیانی کۆدەبینەوە


سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت،وەک كۆمسیۆنی نوێی هەڵبژاردنەكانی كوردستان لەگەڵ نوێنەری وڵاتاندا كۆدەبینەوە بۆ وەرگرتنی زانیاری و شارەزایی و دانای ئەو وڵاتانە بە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان.

هەندرێن محەمەد سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند "بڕیاربوو ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ نوێنەری وڵاتان لەشاری هەولێر وەك كۆمسیۆنی نوێ‌ كۆببینەوە بەڵام كۆبونەوەكە نەكرا چونكە دەبوو پێش وەخت ئامادەكاری بۆ ئەو كۆبونەوەیە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكرایە،هەر كات ئەو ئامادەكاریانە تەواو بوو كۆبونەوەكە ئەنجام دەدەین".

زانیاری زیاتر لەم وتووێژەی ژیار مەحمەد لەگەڵ هەندرێن مەحەمد ببیستە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:36 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG