بە لای کەم 5 کەس سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە لە کەنارەکانی تورکیادا خنکاوون لە دەمی هەوڵدانیان بۆ خۆ گەیاندن بە دورگەکانی یۆنانی و ئەمە ئەو مەترسیە پێشان دەدات کە رووبەرووی کۆچبەران دەبێتەوە بۆ خۆ گەیاندن بە وڵاتانی ئەوروپایی لە رێگای کەشتی و پاپۆری قاچاغچیانەوە.
گاردەکانی کەنار دەریا تورکی 6 تەرمیان لە بەندەری شارۆچکەی گەشتبەری بۆدرۆم لە رۆژئاوای تورکیا هێنایە خوارەوە.
هەر وەها نزیکەی 20 کۆچبەریش رزگر کراوون و براونەتە بەندەرێکدا لە شاروچکەی تورگوتریس.
دەمە و دسەت ناو و ناسنامەی مردووەکان لە دەست رەسیدا نەبوە.