چالاکوانان ده‌ڵێن هێرشه ئاسمانییه‌کان بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری پایته‌ختی سوریا زیاتر له 50 که‌سی کوشتووه و ژماره‌یه‌کی زۆرتریش بریدنار بوون.
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریایی بنکه له به‌ریتانیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و هێرشه‌ی که کراوه‌ته سه‌ر شه‌قامێکی قه‌ره‌باڵخی دوما 58 که‌سی کوشتووه‌و زیاتر له 200 که‌سیشی بریندار کردووه.
چالاوانێکی بنکه له دوما که به ناوی مازن ئه‌لشامی ناسراوه ڕاده‌گه‌یه‌نێت هێرشێکی ئاسمانی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کرایه سه‌ر بازارێکی سه‌ره‌کی ،گوتیشی زیاتر له 60 که‌س کوژراون.
ئه‌لشامی گوتیشی سه‌دان که‌س له‌و بازره‌دا بوون کاتێک یه‌که‌م موشه‌ک لێی دا و زیانێکی زۆری گه‌یاند.
شه‌ڕی ناوخۆی سوریا که ئێستا پێی ناوه له 5هه‌م ساڵی ، زیاتر له 250 هه‌زار که‌سی کوشتووه‌و به‌لایه‌نی که‌م 1 ملیۆن که‌سیش بریندار بوون.