Accessibility links

به‌هۆی هێرشێک له‌ تورکیا سێ سه‌ربازی تورک ده‌کوژرێن


ئاژانسی ده‌نگوباسی ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕاده‌گه‌یه‌نێت سه‌رهه‌ڵداوه‌ کورده‌کان بۆمبی لارێگایان ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ له‌ کاتێکدا ئۆتۆمبێلێکی له‌شکری به‌وێدا تێپه‌ڕ بوو، 3 سه‌رباز کوژراون.

ئاژانسی ده‌نگوباسی ئه‌نادۆڵۆ ڕایگه‌یاند 6 سه‌ربازیش بریندار بوون به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی له‌ شاڕێیه‌کی نێوان بنگۆل و ئه‌رزه‌روم ڕوویدا. ئاژانسه‌که‌ ده‌ڵێت ئه‌و بۆمبه‌ له‌لایه‌ن په‌که‌که‌ وه‌ چێنرابوو.

ئه‌م هێرشه‌ش دواین هێرشه‌ له‌و کاته‌وه‌ی توندوتیژییه‌کی زۆر سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ له‌ نێوان هێزه‌کانی ئاسایشی تورکیا و په‌که‌که‌ و ئه‌مه‌ش کۆتایی هێنا به‌ پرۆسه‌ی ئاشتی 2 ساڵه‌ی نێوانیان. ده‌یان که‌س به‌هۆی ئه‌و توندوتیژییانه‌ کوژراون.

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی له‌شکری تورکیا له‌ کۆتایی مانگی 7 وه‌ چه‌ندین هێرشیان کردۆته‌ سه‌ر بنکه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ عێراق و تورکیا.

XS
SM
MD
LG