پسپۆڕانی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوا له ئێران ده‌که‌ن ده‌ستبه‌جێ په‌یامنێره‌که‌ی واشنتۆن پۆست ئازاد بکات که ئێستا زیاتر له ساڵێکه ده‌ستگیر کراوه یه‌کێک له تۆمه‌ته‌کانی خراوه‌ته پاڵی مه‌سه‌له‌ی سیخوڕی کردنه.
له ده‌ره‌وه‌ی دادگایه‌کی تاران دایکی جه‌یسن ڕهزایهنیش داوای دادپه‌روه‌ری ده‌کات.
مێری ڕه‌زایه‌ن دایکی جه‌یسن ده‌ڵێت "کوڕه‌که‌م به‌هۆی گومان‌و دوژمنکاری 37 ساڵه‌ی نێون هه‌ردوو وڵات له زیندانه".
چاوه‌ڕان ده‌کرێت دانیشتنێکی دادگا له‌سه‌ر دۆسێی ڕه‌زاییه‌ن له هه‌فته‌ی داهاتوو ببێت. ئه‌گه‌ر تاوانبار بکرێت ئه‌وا ڕووبه‌ڕووی 10 بۆ 20 ساڵ زیندانی ده‌بێته‌وه.
ڕه‌زایه‌ن سه‌ره‌تا له تاران له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی یهگانێ سالحی و دوو ڕۆژنامه‌وانی تر ده‌ستگیرکرا ئه‌وانی تر پاشان ئازاد کران.