به‌پێی ڕاپۆرت و هه‌واڵه جیهانیه‌کانی ته‌نها ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیه که‌وتۆته نێوه‌ندی پڕ ململانێ و بیرکردنه‌وه له چاره‌سه‌ر و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌ڵکۆ به پێی ڕای شاره‌زایان له‌و باره‌یه‌وه تیرۆر کێشه‌یه‌کی ته‌واو جیهانیه و په‌یوه‌ندی به مێژوو و کولتۆر و گۆڕانکارییه گه‌وره‌کانی دنیاوه هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه پێویستمان به شیکاریی و راڤه‌کاریی زیاتر هه‌یه.
دکتۆر عادل باخه‌وان کۆمه‌ڵناس و پسپۆر له‌بواری ئیسلامی رادیکاڵدا له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئاسۆ جه‌بار گوتی داعش چوار سه‌ده له مێژووی ئیسلام ڕه‌تده‌کاته‌وه" هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : " ئایدۆلۆژیای داعش بریتیه له سه‌رله‌نوێ پێناسه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری به‌گشتی کۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی به جاهیلیه‌ت."
عادل باخه‌وان پێناسه‌ی داعش ده‌کات و ده‌ڵێت : " داعش به‌بێئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی هه‌بێت هه‌موو هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی له‌به‌رده‌ستدایه، له‌به‌رئه‌وه به ئاسانی ده‌توانێت جینۆساید به‌رهه‌م بهێنێت."