ئارتور ماس گه‌ڤاڕوو سه‌رۆکی حکومه‌تی خۆجێی که‌ته‌لۆنیا به فه‌رمی داوای هه‌ڵبژاردنێکی زووتری کردووه کە لە 27 ی مانگی نۆ سـازبکرێت، هەتا وەکو رفراندۆمێک به‌کاریبهێنێت بۆ سه‌ربه‌خۆ بوون له ئیسپانیا.
ماس گه‌ڤاڕوو له دره‌نگانێکی رۆژی دووشه‌ممه بڕیاره‌که‌ی واژووکرد و ده‌ڵێت بڕیاری ئیسپانیا له ڕێگا نه‌دان به ئه‌نجامدانی ڕفراندۆم له ساڵی رابردوودا بۆ سه‌ربه‌خۆیی هیچ بژاردێکی بۆ نه‌هێشت بێجگه له داواکاری هه‌ڵبژاردن و به کارهێنانیان وه‌ک تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گشتی هاوڵاتیان.
پارتی فه‌رماڕه‌وای ماس و دووه‌مین پارتی خۆجێی پارتی چه‌پی کۆماریه‌کانی که‌ته‌لۆنیا پێکه‌وه به کاندیده‌کانیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بێت و زۆرینه به ده‌ست بهێنن، ئەوا یه‌کلایه‌نه ئیسپانیا به جێ دەهێڵن.