هێزه‌کانی هاوبه‌ندی به تایبه‌ت ئه‌مریکا ده‌ڵێن جێ ده‌ستی شه‌ڕه‌ڤانان له سوریا زۆر دیار و کاریگه‌ره، ئه‌مه‌ش به هاوکاری هێرشه ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانان به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریکا. حه‌سه‌ن جیهاد ده‌شڵێت هیوامان وابوو که پشتیوانی ئه‌مریکا بۆ کورد ، سیاسی بێت له‌وه‌ی ته‌نها له‌شکری بێت. بینیمان ئه‌مریکا له‌م هێرشانه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان پشتیوانی له حکومه‌تی تورکیا ده‌کات و ده‌بوایه ئه‌مریکا ئه‌و راستییه‌ی بزانیایه که زۆر ناخۆشه حکومه‌تی ئه‌ردوغان PKK و داعش به یه‌ک چاو سه‌ریر ده‌کات. ته‌واوی ئه‌م گفتوگۆیه‌ی سمکۆ عه‌زیز له ده‌نگی ئه‌مریکاوه له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی پێشوی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق سازیداوه له‌م فایله ده‌نگیه‌دا ده‌بیستن.